له ئه‌نجامی چه‌ندین ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی له‌نگروود، ماه‌شه‌هر، تارن و ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، لانیكه‌م ٤ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكرێكی ٤٩ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار له كارگه‌یه‌كی بلووك بڕی له‌شارستانی له‌نگروود، به‌هۆی كێشه‌ی فه‌ننی له ده‌زگای بڕینی بلووك، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی پێترۆشیمی “ابن سینا” له به‌نده‌ر خومه‌ینی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك له شاری تاران، به‌هۆی داڕمانی دیواری چاڵه‌كه به‌ربوونه‌وه ناو ئه‌م چاڵه و به سه‌ختی برینداربوو. له چواره‌م ڕووداودا، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی شوێنی كار له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، كرێكارێكی ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن له شارۆچكه‌ی “سه‌لیمی” له ئازه‌رشار به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌نیش هه‌ر له‌مشاره به‌هۆی گیركردنی له ناو ده‌زگای خه‌رمان كوب گیانی له‌ده‌ستدا.