ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای كوژرانی “جۆرج فلۆید” به ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌یاله‌تی مینیاسووتای ئه‌مریكا، شاری پۆرتله‌ند هه‌موو ڕۆژێك شایه‌تی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و توندووتیژی پۆلیس له‌دژی ڕه‌ش پێسته‌كانه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و به‌دوای ئه‌وه‌یكه مه‌ئموورانی ئه‌منییه‌تی ده‌وڵه‌تی فێدێراڵ ناردراون بۆ پۆرتله‌ند تا كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بێن، به‌ڵام بلێسه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌مشاره چڕتر بووه‌ته‌وه. به پێی زانیارییه‌كانی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی مه‌حه‌للی ئه‌مریكا، هه‌ندێ له‌م مه‌ئموورانه به ماشێن خۆیان ده‌كه‌ن به‌ناو خۆپیشانده‌راندا و به بێ هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌زۆر سواریان ده‌كه‌ن و ده‌یان گوازنه‌وه بۆ زیندان. شایانی باسه، خه‌ڵكی شاری پۆرتله‌ند له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی فێدێراڵ له‌مشاره ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م هێزانه ده‌بێ له شاره‌كه‌مان بچنه ده‌ره‌وه.