به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئیسڕائیل ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له شاری “ئۆرشه‌لیم” له‌دژی “بێنیامین نێتانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران له شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌رۆك وزیرانی ئیسڕائیل تا په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته ڕێپێوانیان كردووه و هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران له‌م مه‌سیره‌دا به وتنه‌وه‌ی دررووشم، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نێتانیاهوو بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه ٣٤ كه‌س له ناڕازییان به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، نێتانیاهوو به “گه‌نده‌ڵی، سووئیستفاده له متمانه‌ی خه‌ڵك و وه‌رگرتنی به‌رتیل” تاوانبار كراوه. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل تاوانباره به‌وه‌یكه له كه‌سانی ده‌ست ڕۆیشتوو به‌رتیلی وه‌رگرتبێ و به‌كڕینی خاوه‌ن میدیاكان، كارێكی كردووه كه وێنایه‌كی باش له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیشان بدرێت.