ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە ئەنجامى روداوێکى تەقە کردن لە شاری “شیکاگۆ” له باکورى ئەمریکا، ١٤ کەس برینداربوون.
له روداوێکی تەقەکردندا له شاری شیكاگۆ سەربە ویلایەتی ئەلینۆی باکوری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا، ١٤ كه‌س برینداربوون کە برینی ٩ کەسیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پۆلیسی شیكاگۆوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بۆ ئەوەکراوە كه روداوەكه له پرسه‌یه‌كدا رویداوه و برینداره‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه بۆ پێنج نه‌خۆشخانه‌ی جیاواز. بەپێى زانیاریی میدیاكانی ئه‌مریكا، له‌ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه كه‌سێكی گومان لێكراو ده‌ستگیركراوه.