ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی پوشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئیداره‌ی گشتی راهداریی و حه‌مل و نه‌قل ڕێگه‌كانی ئوستانی قه‌زوێن، له ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان به‌دوای ئێلكترونیكی كردنی عهوارێزی ئازاد راه، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ئوستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
یه‌كێك له كرێكاران سه‌باره‌ت به بیلاته‌كلیفی بارودۆخی كرێكاران ڕایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی پێش گرتن له بێكاری ٦٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته، له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ گڵاڵه‌ی ئێلكترونیكی كردنی عهوارێزی رێگه‌كان، به بێ قه‌راردادی دیاری كرا‌و كار ده‌كه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌وه ٧٥ كه‌سیش له نێوان وه‌زاره‌تی ڕێگه دابه‌ش بوون و له شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری به بێ مه‌زایا كار ده‌كه‌ن.