ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها سپاردنی شیركه‌ت به به‌شی خسووسی، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ماوه‌ی چه‌ند ساڵه به هۆی سپاردنی شیركه‌ت به به‌شی خسووسی كێشه‌و گرفتی زۆریان بۆ پێش هاتووه و تا ئێستاش هیچ یه‌ك له كێشه‌كانیان چاره سه‌ر نه‌بووه و حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوهكانیشیان په‌رداخت نه‌كراوه.