به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی مێترۆی ته‌ورێز كه چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی، ئێعتڕازی خۆیان به گوێ به‌رپرسانی شاریی له‌وانه، ئۆستاندار، شاره‌دار و ئه‌ندامانی شوڕای شاری ته‌ورێز گه‌یاند.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مێترۆی ته‌ورێز تووشی ویرووسی كۆرۆنا بوون و ئه‌مه‌ش كێشهوگرفتهكانیانی چه‌ند به‌رابه‌ر كردووه. به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه بارودۆخی وێستگه‌كانی مێترۆ به‌هۆی تووشبونی ئه‌م كرێكارانه په‌كی كه‌وتووه و هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه نه‌بوون.