سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی ئاریا له شاری ڕه‌شت، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه ئاستی حقووقه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا‌و و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٢٥٠ كه‌س له كارمه‌ندانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان له ٥٠٠ تا ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن، ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه. جێگه‌ی ئاماژیه، كارمه‌ندان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، كه زیاتر له ساڵێكه مه‌زایای پرسۆنێلییهكانیان ڕاگیراوه و ئه‌مه له حالێكدایه كه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه حه‌قی خزمه‌تگوزاریی له نه‌خۆشه‌كان وه‌رده‌گرێت به‌ڵام به كارمه‌ندان په‌رداخت ناكرێ.