كرێكارانی شیركه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی سیمانی “ئالاداغ”ی بۆجنوورد، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تیی به دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه له‌م شیركه‌ته، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، كارفه‌رمای شیركه‌ت له سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان كه به نه‌خۆشی كۆرۆنا تووش ببوو، دژایه‌تی كردووه. ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی ئه‌م كرێكاره ئه‌رێنی بووه و كاتێك پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ژماره‌یه‌كی دیكه له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته به‌م نه‌خۆشییه تووش بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریان تا كۆتایی حه‌فته‌ی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كرابوون یاخود له‌ماڵێ قه‌ره‌نتینه ببوون. شایانی باسه، به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له شیركه‌تی ئالاداغ، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته داوای دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك، ماسك، ده‌ستكێش و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه‌یان كردبوو، به‌ڵام له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كرابوو.