له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی خۆره‌م بید، تاران و كاشان، سێ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێك له‌كاتی نوێژنكردنه‌وه‌ی لۆدێرێك له مه‌عده‌نی ماسه‌ی خۆره‌م بید له ئۆستانی فارس، به‌هۆی كێشه‌ی فه‌ننی و ڕۆیشتنی له‌ناكاوی لۆدێرهكه به‌سه‌ریدا، به سه‌ختی برینداربوو و به‌ر له گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی نانوایی له مه‌نته‌قه‌ی “عه‌بدول ئاباد”ی تاران له‌كاتی كار به ده‌زگای هه‌ویر، به‌سه‌ختی بریندرابوو. له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٥٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له جاده‌ی “مه‌شهه‌د ـــــ ئهردهال”ی شاری كاشان، به‌هۆی كێشه‌ی فه‌ننی ده‌زگای باڵابه‌ر، به‌ربووه‌وه ناو چاڵێكی ٢٣ میتری و گیانی له‌ده‌ستدا.
