هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز شه‌وی دووشه‌ممه باسی له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی سوورییه و میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی كرد.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌وڵه‌تی سوورییه ڕایگه‌یاندووه كه چه‌ندین بنكه‌ی نیزامی له‌ناوی خاكی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیله‌وه بۆردوومان كراوه و هاوكات ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه‌ش ڕایگه‌یاندووه: كه له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا ١٢ كه‌س له هێزه‌كانی سپای قودسی كۆماری ئیسلامیی كوژراون و برینداربوون.
