به ێپی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌رپرسانی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تیی ڕژیم ئیدعایان كردووه كه ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی خه‌ڵكی بێهبه‌هان، كه له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاری و باروودۆخی ناله‌باری ئابووری ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له شه‌وی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕه‌وه تا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، لانیكه‌م ٥ كه‌س له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان گه‌یشتووه‌ته ٣٥ كه‌س. هه‌تا ئێستا شوناسی ٤ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، زێنه‌ب عه‌لیپوور، ئیبراهیم ئارمێش، مێهرداد ئاته‌ش ئه‌فرووز و مۆرته‌زا وه‌حدانی ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، پێشتریش ناسنامه‌ی ١٥ كه‌سی دیكه له هاووڵاتیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ڕاگه‌یه‌ندرابوو و له ئێستادا ڕه‌وانه‌ی زیندانی سپیداری ئه‌هواز كراون.