كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ماشین لێنتی تاران” هه‌ڵكه‌وتوو له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی شه‌رقی سمنان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێشێل كرانی مافه‌كانیان له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یان زیاتر له ٦٠ كه‌س ده‌بێ له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: له ساڵی ٩٧وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: تا ئێستا چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بوون. ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت بڵگه‌ی خانه‌نشینی كرێكارانی ئیمزا نه‌كردووه و حه‌قی سه‌ختی كارهكانیشیانی پێ نه‌داون.