ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی شاری په‌ردیس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به پچڕانی به‌رده‌وامی به‌رق، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ڕۆژانه چه‌ندین جار به‌رق ده‌ڕوات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌یكه زهره و زیانێكی زۆریان لێ بكه‌وێت. ده‌شڵێن: له‌م وه‌رزه‌ی ساڵدا به بێ كه‌رسته‌ی فێنك كه‌ره‌وه‌ی گه‌رما تهحهمۆل ناكرێ و له‌كار كه‌وتنی پۆمپی ئاوی ناوه‌نده‌كانی نیشته‌جێ بوون، كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه.