سه‌رڵه‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی اێنتزامی ڕژیم له شاری ڕیگان سه‌ر به ئوستانی كرمان، ٨ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و برینداربوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ڕژیم به گومانی باری قاجاقی سوته‌مه‌نی له‌مشاره به‌ره‌وڕووی ماشێنێك ته‌قه‌یان كردووه و له ئاكامدا لانیكه‌م دوو كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و ٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوو.