ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان به قه‌راردادی ٢٥ ساڵه‌ی ئێران و چین، كاركردی سیاسی ده‌وڵه‌تی چین له پێشێل كردنی مافی كه‌مینه‌ی “ئۆیغورهكان” و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی ئه‌م وڵاته له سه‌ركوت كردنی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری تۆرێنتۆی كانادا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر بانگهێشتی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ له كانادا به‌ڕێوه‌چووه و له ئه‌نجامیدا، ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم، پشتیوانیان له‌خه‌ڵكی ئێران و ئازادی خوازانی هۆنگ كۆنگ كرد و پێشێلكاری مافی مرۆڤ له چین و هه‌روه‌ها قه‌راردادی ٢٥ ساڵه‌ی نێوان كۆماری ئیسلامیی و ده‌وڵه‌تی چین”یان مه‌حكووم كرد. شایانی باسه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه له به‌رامبه‌ر كۆنسوولخانه‌ی چین له شاری تۆرێنتۆ به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك له ئازادی خوازانی هۆنگ كۆنگی و ڤیه‌تنامی، په‌یامی هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران و له مه‌حكووم كردنی جهنایاهتی ده‌وڵه‌تی چین خوێنده‌وه.