ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە ئه‌نجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەى “عه‌زاز”ی سوورییه، زیاتر له ٨٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ لە ئه‌نجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەى “عه‌زاز”ی سوورییه، پێنج کەسی مه‌ده‌نی کوژران و ٨٥ کەسی دیکەش برینداربوون. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. لە لایەکی دیکەوە، هه‌مان ڕۆژ لە ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێنراودا به ئۆتۆمبێلێكی ئه‌ڕته‌شی سوورییه له عه‌فرین، ١٣ كه‌س برینداربوون. ئەمه لە کاتێکدایە كه له ڕێكه‌وتی ٣ی جوولای، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدابوو و دوو كه‌سی مه‌ده‌نیش بریندارببوون.