به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ڕێكخراوی ژنانی سۆسیالیستی توركییه به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر بانگێهشتی ڕێكخراوی ژنانی سۆسیالیستی توركییه، هه‌یئه‌تێك له ژنانی ئه‌ندامی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی ئاڵمان له‌م كۆنگره‌یه‌دا به‌شداریان كردووه. له‌م كۆنگره‌یه‌دا له‌سه‌ر خه‌باتی ژنان له توركییه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها ڕێكاره‌كان باس و ڕاوێژ ئه‌نجام درا. شایانی باسه، “شنۆ ئه‌حمه‌دی” له لایه‌ن ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، سه‌باره‌ت به خه‌باتی ژنان له ئێران و ڕۆڵی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژنان قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد.