كرێكارانی شیركه‌تی “هێپكۆ”ی ئه‌راك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “داعشه‌كانی سه‌نعه‌ت”، “به‌ڕێوه‌به‌رانی نالایق”، “ئێمه كرێكارانی هێپكۆ خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تین” و “كۆرۆنا بیانووه، ئامانج داخستنی شیركه‌ته”، له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت پێشیان به درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران گرتووه.