کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگیرانی حوكمی ئێعدامی سێ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌رانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨

ڕاگیرانی حوكمی ئێعدامی سێ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌رانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پاش دەنگدانەوە و ناڕەزایی دژی لەسێدارەدانیان و دووبارە پێداچوونەوە بە په‌روه‌نده‌کانیاندا، دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی سێ كه‌س له‌ خۆپیشاندانەکانی ئێرانی راگرت.

“بابەک پاکنیا”، یەکێک لە پارێزەرانی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ رایگەیاند، بڕیاری لەسێدارەدانی  “ئەمیر حسێن مۆرادی، سەعید تەمجیدی و محەممەد رەجەبی” لە ئێستادا راگیراوە و بڕیارە پێداچوونەوەی پێدابکرێت. پارێزەرانی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاندووه‌، کە دیوانی باڵای وڵات پێداچوونەوەی بە په‌روه‌نده‌كه‌دا قه‌بوڵ کردووە له‌ ئێستادا حوكمی له‌سێداره‌ی ئه‌م سێ كه‌سه‌ ڕاگیراوه‌. ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرۆکی دادگای باڵا دەتوانێت بڕیاری لە سێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ پشتیوانی له‌ “ئەمیر حسێن مۆرادی، سەعید تەمجیدی و محەممەد رەجەبی”، كه‌مپینێك له‌ژێر ناوی “#اعدام نکنید” له‌ لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌چووبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، بەهۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨ لە ئێران، دادگای ڕژیم بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ “ئەمیر حسێن مۆرادی، سەعید تەمجیدی و محەممەد رەجەبی” دەرکرد. بڕیارێك كه‌ کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.