سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ ٣٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌ئاستی شاری شووش رێپێوانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازیی به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان له‌وانه، “ئازادكرانی خێرا و بێ شه‌رتومه‌رجێ كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، تازه كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ركار، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و سزادانی “ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی و ڕۆسته‌می”، له‌سه‌ر كار لابردنی كارفه‌رما و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی له هه‌فت ته‌په و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه دزراوه‌كانی شیركه‌ت و نه‌مانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت” ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.