كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی خوڕه‌مشار ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به بیانووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و نه‌بوونی نه‌ختینه، كارفه‌رمای شیركه‌ت خۆی له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بواردووه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، حه‌قی بیمه‌كانیشیان تا ئێستا به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه.