ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌درایی كوت عه‌بدوڵڵا ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، حه‌قده‌سته‌كانیان له مانگی گوڵانه‌وه هه‌تا ئێستا دواخراوه و په‌یمانكار هه‌ر چه‌ند مانگ یه‌ك جار حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت ده‌كات و له ئێستادا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گوڵان و جۆزه‌ردانیان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: له ماوه‌ی ڕابردوودا حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت كراوه و له مانگی خه‌رمانانی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا بڕی دوو تا سێ ملیۆن ته‌مه‌ن له حقووقی مانگانه‌ی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ئه‌م شاره‌دارییه كه‌م كراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت حه‌قی شه‌وكاری و شیفتیشیان پێنه‌دراوه.