ڕاپۆرته‌كان له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك كۆماری ئێران رایانگه‌یاندووه: تا ئێستا ٢٥ ملیۆن كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ١٤ هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، “حه‌سه‌ن رووحانی” سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕۆژی شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌نگاریی له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ڕایگه‌یاند، به گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی توێژینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران پێده‌چێت تا ئێستا ٢٥ ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بووبن و هه‌روه‌ها ١٤ هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ستدابێت. ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه رێژه‌ی خه‌وێندراوان له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران به هۆی كۆرۆناوه له داهاتوودا دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م پێنج مانگه‌ی رابردوو زیاد بكات.