كرێكارانی ده‌ركراوی ئیداره‌ی گشتیی ڕاهدار و هاتووچۆی جاده‌یی ئۆستانی قه‌زوین، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٨ه‌وه كه باسی دابه‌ش كردنی كرێكارانی عه‌وارزی كراوه و ٤٧ كرێكاری عه‌وارزییان بۆ شیركه‌تی “سپندار” ڕاگواستووه، هه‌تا ئێستا له بیلاته‌كلیفیی كاری دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه چه‌ندین جار له ڕێگه‌ی ئیداره‌ی كاره‌وه په‌یگیری خواسته‌كانیان بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.