به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی پووشپه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چاوه‌دێرانی كه‌شاوه‌رزی له ناڕه‌زایه‌تی به دانه‌مه‌زران و نه‌بوونی قه‌راردادی دایمی، له به‌رامبه‌ر جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی له تاران كۆبوونه‌وه.
بئ پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه به شێوه‌ی “قه‌راردادی به‌رهه‌م” له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كه‌شاوه‌رزی كار ده‌كه‌ن و پێی به‌رهه‌مه‌كانیان قه‌راردادی ٢ تا ٥ مانگه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌ستووه. چاوه‌دێرانی كه‌شاوه‌رزی ده‌شڵێن كه له ئێستادا باروودۆخی كاره‌كانیان ناڕوونه و خوازیاری دامه‌زرانی دایمی له‌م وهزارهتخانهیهن.