کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی گازی بوتان له‌ ساوه‌

اعتصاب کارگران کارخانه بوتان گاز ساوه

كرێكارانی كارخانه‌ی “گازی بوتان” له‌ شاری ساوه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه‌‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌ران و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ  له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان ئێعتڕازیان ده‌ربڕیوه‌. شایانی باسه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی “گازی بوتان” كه‌ ژماره‌یه‌ان نزیكه‌ی هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س ده‌بێ، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٢٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركرابوون.