ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی شۆمالی شه‌رقی گورگان ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌ران و تازه نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان ده‌ستاندایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان ، زیاتر له سه‌د كرێكاری ڕێگای ئاسنی شۆمالی شه‌رقی گورگان له بارودۆخێكی ناله‌باری گوزه‌راندا به سه‌ر ده‌بن. شایانی باسه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كۆرۆنا و نه‌بوونی هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌ك، ماوه‌ی یه‌ك ساڵه به هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان له لایه‌ن كارفهماوه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ده‌فته‌رچه بیمه‌كانیان تازه نه‌كراوه‌ته‌وه.