ڕاپۆرته‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له چه‌ندین ئۆستانی ئێران، لانیكه‌م چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیش بریندار و بێسه‌روشوێن بوون.
كارگێڕێكی خاچی سووری ئێران ڕایگه‌یاندووه كه تازه‌لاوێكی ١٩ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری ئاۆل به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه گیانی له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ژنێكی ٦٥ ساڵ ته‌مه‌ن و دوو منداڵی ١٢ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری ئه‌رده‌بیل به‌هۆی هه‌ستانی لافاو گیانیان له‌ده‌ستداوه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ١٣ ئۆستانی ئێران لافاو هه‌ستاوه. شایانی باسه، گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا، وشكساڵی، گۆڕینی دێمۆگرافیای شاره‌كان، لێدانی به‌نداوی سه‌ره‌ڕۆیانه، جاده و ڕێگاوبانه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌رنج نه‌دان به تاڵاوه‌كان، به هۆكاری هه‌ستانی لافاو و ڕووداوه سرووشتییه‌كانی دیكه له ئێران دێنه ئه‌ژمار.