وه‌زیری ناوخۆی توركییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌م وڵاته، ٧ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م فرۆكه‌یه له ناوچه‌یه‌كی كوێستانی پارێزگای وان له ڕۆژهه‌ڵاتی توركییه و له نزییك سنووری ئێران كه‌وتووه‌ته خوارێ. به وته‌ی ناوبراو ئه‌م فرۆكه‌یه كه له ئۆپراسیونێكی چاودێری گه‌ڕابووه‌وه له به‌رزایی دوو هه‌زار و ٢٠٠ میتری، خۆی به كێویی ئارتووس داداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه تا ئێستا هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م فرۆكه‌یه كه له حالی گه‌ڕانه‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی “فرید مێلن” له شاری وان بوو، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.