كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، بۆ ٣١مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌ئاستی شاری شووش ڕێپێوانیان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان سه‌رتا له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی كۆبوونه‌وه و پاشان له‌وێوه به‌ره‌و مه‌یدانی “حه‌وتی تیر”ی ئه‌مشاره ڕێپێوانیان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌م ڕێپێوانه، به‌شداربووان جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی و به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كه‌یان تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان و هه‌روه‌ها ئازادكرانی سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و كرده‌وه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان جه‌ختیان له‌سه‌ر خواسته‌كانیان له‌وانه، “ئازادكرانی خێرا و بێ شه‌رتومه‌رجێ كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، تازه كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ركار، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و سزادانی “ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی و ڕۆسته‌می”، له‌سه‌ر كار لابردنی كارفه‌رما و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی له هه‌فت ته‌په و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه دزراوه‌كانی شیركه‌ت و نه‌مانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت” بوون. شایانی باسه، ڕۆژی چوارشه‌ممه “فه‌رزانه زیلابی” پارێزه‌ری كرێكارانی هه‌فت ته‌په باسی له ئازادكرانی چوار كه‌س له كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی ئه‌م شیركه‌ته به‌ناوه‌كانی “یووسف بهمه‌نی، ئیبراهیم عه‌باسی مۆنجێزی، مۆسلێم چه‌شم خوار و محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر” كردبوو.