كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی زه‌نجان كه له‌ژێر به‌رپرسیاره‌تی شیركه‌تی په‌یمانكاری “تراوێرس” كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی ڕێگای ئاسنی زه‌نجان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شیركه‌تی تراوێرس له ڕێگای ئاسنی شۆمالی غه‌رب كه ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س ده‌ڵێن: چوار مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ١٣ مانگیشه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، شیركه‌تی تراوێرس چه‌ندین مانگ مه‌زایای دیكه‌یانی په‌رداخت نه‌كردووه.