له ئه‌نجامی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار و له‌درێژه‌ی قوربانی بوونی كرێكاران به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان، دوو كرێكار له شاره‌كانی ئێشتهارد و ئازادشار، تووشی ڕووداوی شوێنی كار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازیی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری ئازادشار له‌كاتی كار به‌هۆی داڕمانی دیوارێكی بێتۆنی به‌سه‌ریدا، گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٨ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار به ده‌زگای به‌سته‌به‌ندی میلگرد له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئێشتهارد، تووشی ڕووداو بوو و به سه‌ختی برینداربوو.