ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسییه شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه، شاری باب له سوورییه‌یان بۆردوومان كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ڕۆژی پێنجشه‌ممه چه‌ندین فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر شاری باب له باكووری سوورییه كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ژێر پشتیوانی توركییه دایه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م بۆردوومانه لانیكه‌م كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ١١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، ده‌وڵه‌تی ڕووسییه سه‌باره‌ت به‌م بۆردوومانه هیچ لێدوانێكی ده‌رنه‌بڕیوه.