سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و یاسووج كه پێشتر به تۆمه‌تی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخه‌دێر” و “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، حوكمه‌كه‌یان به‌كرده‌وه ده‌رهات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته” دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌بدولعه‌زیز شه‌به‌خش” و “عه‌بدوڵڵا قه‌نبه‌رزه‌هی” خه‌ڵكی شاری زاهێدان كه پێشتر به تۆمه‌تی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخه‌دێر” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له زیندانی ئیسفه‌هان له سێداره دران. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “محه‌ممه‌دهادی دادیان” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری یاسووج كه به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره ئێعدام كرا. شایانی باسه، ئێعدامی ئه‌م به‌ندكراوه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیداره‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.