ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه وڵاتی چین بڕیاریداوه بە سەپاندنی سزا بەسەر کۆمپانیای “لۆکهید مارتێن”ی ئەمریكا بەهۆی بەشداریکردنی لە پلانی فرۆشتنی چەک بە تایوان کە بەلای چینەوە جێگەی نیگەرانییە و دۆخەکە ئاڵۆز دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووه: سزادانی ئەو کۆمپانیایه هەنگاوێکە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتیمانی چین و حکومەتی وڵاتەکەی دژایەتی ئەو هەنگاوەی ئەمریکا دەکات. داواشی لە ئەمریکا کرد کە چیدی چەک بە تایوان نەفرۆشن و پەیوەندییە سەربازییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە کۆتایی پێبێنن، چونکە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا دەبێت. جێگهی ئاماژهیه، لەماوەی رابردوودا دهوڵهتی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر هاوکاریکردنی تایوان بۆ ئامادەکردنەوەی موشەکی پاتریۆت لەو وڵاتە بە بەهای ٦٢٠ ملیۆن دۆلار.