کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كاشان

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كاشان 1

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كاشان 1

 

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، به‌ندكراوێك به‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “كوشتن” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له‌ زیندانی كاشان له‌ سێداره‌ درا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له‌ كاشان ئیدیعایان كردووه‌ كه‌ ناوبراو له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٧ به‌ تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه‌، ناوبراو چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌ی گوازترابووه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری چالاكانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، زیاتر له‌ ٧٢ له‌سه‌دی ئێعدامه‌كان له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی یاخود ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ ڕاناگه‌یه‌ندرێت كه‌ به‌ ئێعدامی شاراوه‌وه‌ ده‌ناسرێن.