به‌دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی ٣٠ ساڵ، وه‌زیری دادگوسته‌ری ده‌وڵه‌تی كاتی سوودان له لێدوانێك له تێلوێزیۆنی ده‌وڵتی ئه‌م وڵاته باسی له گۆڕانكاری له یاسای توندڕه‌وانه‌ی ئیسلامیی و چاكسازیی له نیزامی حقووقی ئه‌م وڵاته كرد.
ده‌وڵه‌تی كاتی سوودان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی چاكسازیی و گۆڕانكاری له یاسای توندره‌وانه‌ی ئیسلامیی له‌م وڵاته‌یه. به پێی ئه‌م گۆرانكارییانه، حوكمی ئێعدام، خه‌ته‌نه‌ی ژنان، قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووب بۆ غه‌یره مسوڵمانه‌كان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ژنان چیدی بۆ گه‌شت كردن پێویستیان به ئیجازه‌ی هاوسه‌ر نییه. وه‌زیری دادگوسته‌ری سوودان هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تی كاتی له‌ئێستادا سه‌رقالی تاوتوێ كردنی داواكاری دیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاده‌ست كردنی “عومه‌رلبه‌شیر”ه. شایانی باسه، “عومه‌رلبه‌شیر” دیكتاۆری پێشووی سوودان له لایه‌ن دیوانی نێوده‌وڵه‌تی سوودانه‌وه به جه‌نایه‌تی جه‌نگی و كۆمه‌ڵ كوژی له دارفوور تاوانبار كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له شه‌ڕه‌كانی دارفوور نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له لایه‌ن ناوبراوه كوژراون.