ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تەقینەوەیەکی به‌هێز لەکاتی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ڕووسییه و توركییه لەسەر رێگای “ئێم فۆر” لەنێوان ورمێ و ئەریحا له باشوری ئێدله‌ب ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك برینداربوون.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپه‌ڕ، لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نوێ لەسەر رێگای “لازقیە ـــ حەڵەب”، تەقینەوەیەکی به‌هێز زرێپۆشێكی هێزەکانی ڕووسییه کردە ئامانج و به‌هۆیه‌وه ٣ كه‌س له سه‌ربازه‌كانی ڕووسییه برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سات و وەختی تەقینەوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوه‌ته‌وه کە تێیدا یەکێک لە زرێپۆشه‌كانی ڕووسییه کراوەتە ئامانج و تەقێنراوەتەوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.