ناڕه‌زایه‌تیی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی له‌ئاست نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و به‌ڕێوه‌چوونی ئازموونی دامه‌زراندن ڕۆژی دووشه‌ممه، هه‌روا درێژه‌ی بوو.
ناڕازییان وێڕای ئێعتڕاز به به‌ڕێوه‌چوونی ئازموونی دامه‌زراندن له ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، ڕایانگه‌یاندووه: ده‌بێ ئه‌م ئازموونه و ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و ته‌رحی دامه‌زراندنی فێركاران له لایه‌ن نوێنه‌رانی مه‌جلیسه‌وه په‌سه‌ند بكرێ. ڕاشیانگه‌یاندووه: چه‌ند هه‌زار كه‌س له مه‌ترسی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا دان و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه سه‌رجه‌میان پێشینه‌ی كار و شاره‌زایی پێویسیتان هه‌یه و لازم ناكات كه ئه‌م ئازموونه به‌ڕێوه بچێت.