كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی كاشیی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه له ئاست باروودۆخی كاری و نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، كرێكارانی كارخانه‌ی كاشیی ئیسفه‌هان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌دوا ده‌خرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حه‌قده‌ستی سێ مانگی ئه‌وه‌ڵی ئه‌مساڵیشیان پێنه‌دراوه. كرێكاران وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به‌ڵێنیی زۆریان پێدراوه و هیچ كامیان به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتوون، ڕایانگه‌یاندووه كه به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند هه‌ركام له كرێكاران ١٧ تا ٢٥ ساڵیان پێشینه‌ی كارییان هه‌یه، به‌ڵام وه‌زعیه‌تی ئێستای كارخانه و ناله‌بار بوونی باروودۆخی كاره‌كه‌یان، نیگه‌رانی كرێكارانی چه‌ند هێنده كردووه.