كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی ئابادان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئیمام جومعه‌ی ئابادان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه، نه‌دارنی چوار مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕاگه‌یه‌ندراوه و له هه‌مان حاڵیش‌دا لانیكه‌م ١٦ مانگه كه حه‌قی بیمه‌ی ئه‌م كرێكارانه نه‌دراوه‌ته سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی. به‌وته‌ی ناڕازیان، كرێكارانی په‌یمانكاریی ئه‌م به‌شه‌ی شاره‌داریی ئابادان، چه‌ندین ساڵه كه له‌گه‌ڵ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ره‌وڕوون.