خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له سۆفیه، پێته‌ختی بۆڵغارستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی بوو و هه‌زاران كه‌س دژبه “ده‌سه‌ڵاتی مافیایی”ی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا، ناڕازیان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و به‌رز كردنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تی، خوازیاری له‌سه‌ركار لاچوونی “بۆیكۆ بۆریسۆف”، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته بوون. شایانی باسه، هاوكات چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش له باقی شاره‌كانی بۆڵغارستان به‌ڕێوه‌چووه.