كرێكارانی وێستگه‌ی مێترۆی ته‌ورێز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و له سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌وه هه‌تا ئێستا، ته‌نیا دوو جار ئه‌ویش بڕی یه‌ك ملیۆن تمه‌ن خراوه‌ته سه‌ر حیسابه‌كانیان. شایانی باسه، كرێكارانی وێستگه‌ی مێترۆی ته‌ورێز چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی په‌یگیری نه‌درانی موتاڵباته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بوون.