كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر شارستانی “بێركی بێرك”ی سه‌ربه ویلایه‌تی “لۆگێر” هه‌ڵكه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته، لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، فه‌رمانداری “بێركی بێرك” ڕایگه‌یاند كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌ران و به هۆیه‌وه ٨ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٦ی دیكه‌ش بریندار بوون و له ناو كوژراوه‌كاندا ته‌رمی چه‌ند منداڵی تێدایه. شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌ن یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.