به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا ١٣ ملیۆن کەسى تێپەڕاندووه و لە ئێستادا، چوار ملیۆن و ٨٢٣ هه‌زار و ٢٨٤ کەس لە جیهاندا توشبوى ئەم ویرووسهن كه کەسیان دۆخى تەندروستیان جێگرە.
بەپێى داتاکانى ماڵپه‌ڕی “ووڕلد میتر” کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەى نوێترین داتاکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ژمارەى تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتوەتە ١٣ ملیۆن و ٤١ هه‌زار و ٦٩٨ كه‌س، لەو ژمارەیەش ٥٧ هه‌زار و ٦٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧ ملێون و ٥٨٨ هه‌زار و ٤٩ کەسیش چاکبونەتەوە. هەر بەپێى ئه‌و ئاماره، وڵاتی ئەمریکا به ٣ ملێون و ٤١٣ هه‌زار و ٩٩٥ تووشبو لە پلەى یەکەمى ئەو وڵاتانەیە كه زۆرترین ژمارەى تووشبونى تۆمارکردوە و داوی ئه‌ویش هەریەک لە وڵاتانی بڕازیل، هێندوستان، ڕووسییه، ئێران و پیرۆ دێن.