هه‌زاران خۆپیشانده‌ری ئیسرائیلی به‌خاتری قه‌یرانی كۆرۆنا و نیگه‌رانیان له داهاتووی ژیانیان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، له شاری تێلاڤیڤ و هه‌روه‌ها له ١٧٠ گه‌وره ڕێگای ئه‌م وڵاته له ئاست “نابه‌رپرس بوونی” بێنیامین نه‌تانیاهوو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری وه‌رگرتنی یارمه‌تیی ماڵیی بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس به توندوتیژی كێشراوه و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات سه‌دان كه‌سی ئاریكاری كۆمه‌ڵایه‌تیش له سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌یتولموقه‌ده‌س ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و ڕایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌رچی كاره‌كه‌یان به‌رده‌وام دژوارتر بووه‌ته‌وه به‌ڵام ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌روا له‌خوارێیه و زیاد نه‌كراوه. شایانی باسه، پتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سی دامه‌زراو له وڵاتی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی قه‌یرانی كۆرۆنا كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌تا ئێستا له لایه‌ن ده‌ووڵه‌ته‌وه یارمه‌تیی ماڵی‌یان پێنه‌گه‌یشتووه.