ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فته‌په بۆ ٢٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست بیلاته‌كلیفی كاری، له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداری شاری شووش و ئیداره‌ی ئه‌م شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی هه‌فت ته‌په، هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو، سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری و پاشان به ڕێپێوان له‌ئاست شاری شووش و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تی دژبه ڕووحانی، ئۆستاندار و فه‌رماندار و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاری شووش، خوازیاری پێدرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دایمی بوونی قه‌راردادی كرێكاران، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكارانی ده‌ركراویان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌شی خسووسیی هه‌فت ته‌په، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ته دزراوه‌كان بۆ شیركه‌ت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئۆمێد ئه‌سه‌د به‌یگی بوون.