ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئێران پوپلینی ڕه‌شت وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان كه خوازیاری پێدانی سێ مانگه‌ی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیانن وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دی نه‌هاتنی به‌ڵێنیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارخانه سه‌باره‌ت به وه‌دواكه‌وتنی چه‌ند مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕایانگه‌یاند كه نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان، خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بژێویی جیدی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ناتوانن سه‌ره‌تاییترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن. كرێكاران هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن.