ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی سێ ڕووداوی شوێنی كاری له شاره‌كانی كرماشان، ڕێی و مه‌لایر لانیكه‌م كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا، كرێكارێكی بیناسازیی له كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره له كرماشان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه به سه‌ختی بریندار بوو. له ڕووداوی دووهه‌مدا دوو كرێكاری ١٨ و ٢٨ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌فغانستانی له كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌ك له شاری ڕێی كه‌وتنه خواره‌وه و بریندار بوون. له ڕووداوی سێهه‌مدا كرێكارێكی بیناسازیی له مه‌لایر به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه له به‌رزاییه‌وه به‌ربۆوه و گیانی له‌ده‌ست دا.